ئیتاڵیا

کریسپۆ ئامۆژگاریەکی خۆی بۆ لاوتارۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا- هێرنان کریسۆی هێرشبەری پێشووتری هەڵبژردەی ئەرجەنتین و یانەکانی ئینتەر میلان و چێڵسی و ئەی سی میلان ئامۆژگارییەکی ئاشکرا دەکات کە بە لاوتارۆ مارتینێزی هاونیشتیمانی گەیاندووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ لاکازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت: “لەمێژە لاوتارۆ دەناسم. هاوینی ڕابردوو ئامۆژگارییم کرد کە بارسێلۆنا ڕەت بکاتەوە و ئینتەر جێ نەهێڵێت. بۆ ئەوەش، له کۆتاییدا دەرکەوت ڕاست بوومه. لاوتارۆ بکوژە لە ناوچەی سزا و جموجووڵەکانی هەمیشە دژەبەرەکانی بێزار دەکات. بەشێوەی بەردەوام هێرش دەباتە سەر گۆڵەکان و خاوەنی بەرزبوونەوەیەکی نایابە هاوشانی بەرگریکارە باڵابەرزەکان.”

گرێبەستەکەی لاوتارۆ لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت و، لە ماوەکانی ڕابردوودا با لەوە دەکرا کە بە تەواوەتی لە بارسا نزیک بووبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button