ئیسپانیا

ماتیۆ: لە بارسا هەستم دەکرد تەنیام

یاریگا- جێریمی ماتیۆ، یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا ڕەخنەی هەیە لە جۆری ئەو مامەڵەیەی لە بارسا لە گەڵیدا کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ RAC1، ماتیۆ گوتی: “کۆتا سام لەگەڵ بارسێلۆنا کاتێکی زۆر ناخۆشم هەبوو. وام هەست دەکرد شکستەکەمان لە تۆرین [بەرامبەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنلیک] هەمووی هەڵەی من بووبێ. تێناگەم بۆچی هەر بێنە سەر من لە کاتێکدا هەر یانەیەک 11 یاریزانە. له ژووری خۆگۆڕین هەستم دەکرد تەنیام. هیچ کەسێک پاڵپشتی پێشکەش نەدەکردم. ئەوەش تۆپی پێ نییە.”

ماتیۆ پێی وایە ئەنتوان گریزمانی هاونیشتیمانیشی هەڵەی کردووە کە ئەتڵەتیکۆی جێ هێشت و ڕووی کردە بلاوگرانا.

ماتیۆ ساڵی 2014 لە ڤالێنسیاوە گواسترایەوە کامپ نو، تا ساڵی 2017 لەو یانە کەتەلۆنییە مایەوە.

ناوبراو بەهۆی ئەو پێکانەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ بۆی دروست بوو، وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button