ئه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانانی تۆتێنهام لە تاکتیکەکانی مۆرینیۆ رازی نین

یاریگا
بەشێک لە یاریزانانی هێلی پێشەوەی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە شێواز و تاکتیکەکانی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەکەیان رازی نین.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی زانیاریی لە ژووری جل گۆڕینی سپێرز دەستکەوتووە، سەرەڕای ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییەی یانەکەیان، زۆرینەی یاریزانەکانی ئەو یانەیە پاڵپشتی راهێنەری یانەکەیان دەکەن، بەڵام چەند یاریزانێکی هێلی پێشەوە پێیانوایە لە تاکتیکەکانی راهێنەرەکەیان گرنگیان پێ نادرێت، چونکە سپێشەل وەن هیچ بایەخ بە یاریی کردن لەسەر شێوازی هێرشبردن نادات و تەنها پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە، یاخود تۆپی درێژ لە بەرگریەوە بۆ هاری کەین و سۆن هیۆنگ مین دەبەستێت.

تۆتێنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تاوەکو ئێستا 37 گۆڵیان کردووە کە زۆربەی گۆڵەکانی ئەو یانەیە لەلایەن کەین و سۆن تۆمار کراون.

Back to top button