ئیتاڵیا

كاردانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەیان لە كرۆتۆنی

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پەیامێكی بۆ هاوڕێكانی نارد دوای بردنەوەكەیان لە كرۆتۆنی.

یوڤێنتوس توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە كرۆتۆنی بباتەوە ،گۆڵەكانیش لەلایەن كریستیانۆ دوو گۆڵ و ماكینی گۆڵێك ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵی.

دوای یاریەكە دۆن لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە توویتێكدا نووسیویەتی: ” سەركەوتنێكی گرنگ ، خۆشحاڵم كە هاوكاری یانەكەم كرد ، بەردەوام بن لەسەر ئەو ئاستە كوڕینە ”.

شایەنی باسە بە تۆماركردنی 18 گۆڵ ئەفسانە پورتوگالیەكە لە ڕیزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتووە ، بە جیاوازی گۆڵێك لە پێش ڕۆمێرۆ لوكاكۆی هێرشبەری ئینتەر میلانەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button