ئیسپانیا

راکیتیج بارسا جێدەهێڵێت؟

راکیتیج وەڵامی دەنگۆی چوونە یانەی ئینتەر میلان دەداتەوە.

چەند میدیایەکی وەرزشی بڵاویانکردەوە کە ئیڤان راکیتیجی یاریزانی یانەی بارسیۆلۆنا بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە کرواتییە رەتی کردەوە.

لە پۆستێکی ئینستاگرامدا، راکیتیج لە بارەی ئەو دەنگۆیە نووسیویەتی.

“ئەگەر وازبێنن لە دروستکردنی ئەو شتانە من سوپاستان دەکەم”

“من تەنها تەرکیزم لای بارسایە و بە بەردەوامی بۆ چەند ساڵێک لێرە دەبم”

راکیتیج لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی سێڤیاوە چووە بارسا و لەگەڵ ئەو یانە کەتەلۆنییە جامەکانی خولی ئیسپانی، جامی شا و چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button