ئیتاڵیا

سیدۆرف: ڕاهێنەرە ڕەشپێستەکان دەرفەتیان پێ نادرێ لە ئەورووپا

یاریگا- کلارێنس سیدۆرفی هۆڵەندی ڕەخنەی هەیە لەو دۆخەی کە ڕاهێنەرە ڕەشتپێستەکان هەمان دەرفەتیان پێ نادرێ لە ئەورووپا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ La Gazzetta dello Sportی ئیتاڵیدا دەڵێت: “بۆ ماوەی 12 ساڵ لە ئیتاڵیا یارییم کرد. پاش ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەی سی میلان و سەرەڕای ئەنجامدانی کارێکی مەزن، هیچ کات پەیوەندیم پێوە نەکراوەتەوە. هۆڵاندای وڵاتی خۆشم، ئەوانیش هەروا، هیچ پەیوەندییان پێوە نەکردووم. مەرجەکانی هەڵبژاردنی ڕاهێنەر چییە؟ بۆچی ئەو پاڵەوانە مەزنانە هیچ دەرفەتیان پێ نادرێ لەو ئەورووپایەی کە تێیدا لاپەڕە گرنگەکانی مێژووی تۆپی پێیا نووسیەوە؟ بۆچی دەبێ پاتریک ڤیێرا ڕوو بکاتە ئەمریکا و هێنریش بۆ کەنەدا؟ هەلی یەکسان نییە بۆ ڕاهێنەرەکان. ئەگەر سەیری کەسایەتییە دیارەکان بکەین، هیچ خەڵکی ڕەشتپێس نابینی لەپێگە بەهێزەکانی تۆپی پێ.”

سیدۆرف توانای ڕاهێنەرایەتی خۆی لەم وێستگە جیاوازانەدا تاقی کردۆتەوە: ساڵی 2014 لەگەڵ میلان، ساڵی 2016 شێنژینی چینی، ساڵی 2018 دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا و دواتر 2019 لەگەڵ هەڵبژاردەی کامیرۆن.

Back to top button