ئینگلتەرا

“لە چێڵسی سەڵاح وەک مێسی وابوو”

یاریگا- هاوتیمێکی پشووتری موحەمەد سەڵاح ڕایدەگەیەنێت کە لە چێڵسی بوون، سەڵاح وەک لیۆنێل مێسی وابوو.

له لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، فیلیپی لویسی بەرگریکاری بەڕازیلی کە سەروەختێک هاوتیم بوون لە بلووز لەگەڵ ئەستێرە میسڕیەکە، دەڵێت: “کاتێک بڕیاری دا بە خواستن بچێتە یانەی فیورێنتینا لێم پرسی بۆچی؟ لە کاتێکدا تۆ ئێستا لە چێڵسیت. پێی وتم کە دەیەوێت یاریی بکات. بە خۆمم گوت ئەم کوڕە زۆر باشە. ئەو بە دوای پارە و بردنەوەکاندا نهڕۆشت، بەڵکو تا بیسەلێمێنی دەتوانێ زیاتر یاری بکات. له ڕاهێنانەکاندا وەک مێسی وابوو، هەر ڕێک وەک مێسی. دەتوانی ئەمە لە هەرکەسێکیتر بپرسیت.”

کاروانی یاریکردنی سەڵاح لە خولی ئینگلیزی ساڵی 2014 دەستی پێ کرد بەڵام لەژێر دەستی جۆزێمۆرینهۆ بە گوێرەی پێویست دەرنەکەوت هەر بۆیە ڕووی کردە فیورێنتینا بە خواستن و دواجاریش لە ڕۆما باشتر درەوشایەوە پێش ئەوەی ڕوو بکاتە لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button