ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

ئەزپیلیکویتا : بە هاتنی توخێل هەموو شتێک باشتربووە

یاریگا-سیزار ئەزپیلیکویتا کاپتنی یانەی چێڵسی وایە بە گۆڕینی راهێنەرەکەیان، لە هەموو رووییەکەوە گەشەیان کردووە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە بۆ موندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی  “شەش هەفتە لەمەوبەر ئاستمان باش نەبوو، بەڵام بە هاتنی توخێل هەموو شتێک باشتربووە. تیمەکە خۆشحاڵترن. هەرچەندە دوورین لە پریمەرلیگ بەڵام نزیکیمان لە پلەی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکان شتێکی دڵخۆشکەرە. جارێکیتر هەست بە پتەوی خۆمان دەکەین لە یەکەم هێرشبەرەوە تاوەکو کۆتا بەرگریکار، توخێل هەوڵی کۆنترۆڵی یارییەکە دەدات بە تۆپ و بە بێ تۆپ”.

بەمەش سیزار دەبێتە نوێترین یاریزانی چێڵسی کە ناڕاستەوخۆ رەخنە لە فرانک لامپاردی راهێنەری پێشووی دەگرێت.

بلوز شەوی سێ شەممە لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button