یاریگا

هالاند و ڕایۆلا بیرۆکەی نوێیان لا گەڵاڵە بووە

یاریگا- ئێرلینگ هالاند و مینۆ ڕایۆلای بریکاری، بە تەواوەتی زانینیان بەوە هەیە کە نرخەکەی لە بازاڕەکانی گواستنەوە بەرزتر دەبێتەوە. هەر بۆیە بیریان لە مەرجی نوێ کردۆتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، یاریزانەکە و بریکارەکەی بیریان لە داخوازی بەرزتر کردۆتەوە بۆ هەر یانەیەک خوازیاری گواستنەوەی گۆڵکارە نەرویجیەکە بێت.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات کە بەرزترکردنەوەی داخوارییەکەیان، بریتی دەبێ لە کرێبەستێک خۆی بدات لە پێنج ساڵ و بە مووچەی ساڵانەی 18ملیۆن یۆرۆ، کە ئەوەش بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆرە دوای لێکەوتە داراییەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button