ئیتاڵیا

کۆنتی باسی دێربی میلانۆ و هۆکاری باشبوونی ئێریکسن دەکات

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی ستایشی ئاستی یاریزانانی یانەکەی دەکات پاش بردنەوەی دێربی میلانۆ بە سێ گۆڵی خاوێن.

کۆنتی دوای یارییەکە بۆ دازن وتی “یاریزانەکانم ستایشی پێداهەڵگوتنن بۆ ئەم بردنەوەیە، بە باشی خۆمان ئامادەکردبوو وە پلانەکانیان وەک خۆی جێبەجێکرد. فشارێکی زۆرمان لەسەربوو چونکە هەردوو یانە لە پلەیەکی بەرزدان بەڵام توانیمان سوود لە هەلەکان وەربگرین بەڵام یانەیەکی بەهێز”.

دواتر باسی باشتربوونی ئاستی ئێریکسن و پێریسیجی کرد و وتی “پێم وایە ئەرکی راهێنەرە سەرجەم یاریزانەکانی بەرەو پێشببات و بە روونی بیرۆکە و پلانەکانی بگەیەنێت. باشتربوونی پێریسیج و ئێریکسن شانازییە بۆ من، بارێلا کاتێک هاتە ئێرە راستەوخۆ خۆی گونجاند بەڵام هەندێک یاریزان پێویستیان بە کاتی زیاترە، ئێریکسن کەمێک کاتی ویست بەڵام ئێستا لە پلان و بیرۆکەکانمان تێدەگات، بەهەمان شێوە بۆ پێریسیج”.

بەم بردنەوەیە ئینتەر چوار خاڵ پێش رۆسۆنێری کەوت و لە ئێستادا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی ناسناوی سکودێتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button