ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید لێکۆڵینەوە لە هۆکاری زۆریی پێکانەکانی دەکات

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید دەستەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری پێکانە بێ شوومارەکانی ئەم وەرزەی.

لە مانگی ١٢دا، مۆدریچ  تەنها یاریزانی پێککراوی یانەکە بوو، بەڵام زنجیرەی پێکانەکان لە رۆدریگۆوە دەستی پێکرد، تا گەیشتە ئەوەی تەنها ١١ یاریزانی نێو یاریگای تیمی یەکەم بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەبن.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکانی دەستەی پێکهێنراو، مەدرید ٤١ جار یاریزانەکانی پێککراون و ٢٠ یاریزانی جیاواز تووش هاتوون، سەرجەمیان ٨٢٣ یاری دوورخراونەتەوە و ١٤٦ یاری بەهۆی پێکان بەشداریان نەکردووە.

بە بەراورد بە یانە رکابەرەکانیان، ئەتڵەتیکۆ ١٦ جار پێکانی بینیووە و بارسێلۆنا ٢٥ جار و سیڤیلیا ١٨ جار، واتە بە نزیکی کەمتر لە نیوەی ریاڵ مەدرید.

قەڵای سپی چیتر بەرگەی پێکان ناگرێت و لەباری پێککرانی زیاتر، ئەوا  یانەکە لە کێشەیەکی راستەقینەدا دەبێت بەر لە یاری قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەتەلەنتا لە ٢٤ی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button