ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یوڤێنتوس هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی مۆیس کین دەدات

یاریگا- درەوشانەوەی مۆیس کین لەگەڵ پاریس سان جێرمان، وای له یوڤێنتوس کردووە پلان بۆ گەڕاندنەوەی بدەن بۆ ڕیزی خانمە پیرەکە.

هێرشبەرە 20 ساڵانە، لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و بەهای 27.5 ملیۆن یۆرۆ لە ئیتاڵیاوە ڕووی کرده ئیڤەرتۆن له خولی ئینگلیزی، بەڵام نەیتوانی خۆی بسەلمێنێ. هەر بۆیە بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک نێردراوەتە ڕیزەکانی پی ئێس جی، لەوەتەی مانگی 10 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ پاریسییەکان خۆی پیشانداوەتەوە. بەشێوەیەک لە 25 یاریدا توانیویەتی 14 گۆڵ تۆمار بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “توتوسپۆرت“ی ئیتاڵی، لەلای یوڤی ڕایەکی گەورە دروست بووە و بە جدی بیر لە گەڕاندنەوەی گۆڵکارە ئیتاڵییەکە دەکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە ئەرکی یوڤی ئاسان نابێ لەو پلانه و ڕەنگە پاریسییەکان خواستنەکەی بکەن بە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button