ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز بڵاوكردەوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری كادێز دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی.

لە لیستەكەدا ڕونالد ئاراوخۆ نابیندرێت كە بە هۆی پێكانەوە دووركەوتوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، دیست ، پیكێ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیناكی پینا ، ئۆسكار مینگوێزا.

شایەنی باسە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button