ئینگلتەرا

ئەگوێرۆ: ئەرجەنتین لە توانایدایە جامی جیهانی 2022 بباتەوە

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێی وایە هەڵبژاردەكەی لە توانایدایە نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بباتەوە.

ئەگوێرۆ لە دوو مۆندیالی ڕابردوو هەروەها كۆپا ئەمریكاش یەكێك لە یاریزانە سەرەكیەكانی تانگۆ بووە ، ئەو خەون بە بردنەوەی نازناوێكی نێودەوڵەتی لەگەل میسی بۆ هەڵبژاردەكەی دەبینێت.

ئەگوێرۆ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: من ئێستا لە ئەرجەنتین نیم ، بەلام كە دەستم بە یاریكردن كردەوە هیوادارم ئاستم باش بێت و بانگهێشتی هەڵبژاردەكەم بكرێم.

” ئەگەر پێمان وابێت ناتوانین مۆندیال ببەینەوە بۆچی بڕۆین؟ بەڵێ ئێمە یاری كۆتاییمان دۆڕاند و ئەوەش شتێكی ئاسان نەبوو ”.

هەروەها ووتیشی: ئەوە ئاشكرایە كە ئێمە دەمانەوێت نازناوێك لەگەڵ تانگۆ ببەینەوە ، بەردەوام هەوڵ دەدەین وەك چۆن متمانەی ڕاهێنەر بە ئێمە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

شایەنی باسە بەهۆی پێكانێكی لە ئەژنۆیدا و دواتر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگوێرۆ زۆربەی یاریەكانی ئەم وەرزەی لەدەستدا و نەیتوانی بەشداری تێدا بكات ، بەڵام وا چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە بگەڕێتەوە یاریگاكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button