ئیتاڵیا

فیدراسیۆنی ئیتاڵیا سزای بۆفۆن دەدات

یاریگا-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای بەسەر جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەركرد.

بەپێی تۆڕی ” فوتبۆڵ ئیتاڵیا” یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا 5 هەزار یۆرۆ غەرامەی بۆ گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە دەركردووە دوای ئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر پارما ووشەی نەشیاوی بەكارهێنا بوو.

هەروەها ماڵپەڕەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە فیدارسیۆنەكە چەند جارێك لێكۆلینەوەی لەسەر ڕووداوەكە كردووە و ناوبراو هەڕەشەی ڕاگرتنی بۆ یاریەك لەسەرە.

شایەنی باسە یوڤێنتوس بە كۆكردنەوەی 42خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی سێریا ئەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button