چامپیۆنزلیگ

یاریزانانی بارسا ئاسوودەن بە بڕیارێکی ڕۆناڵد کومان دوای یارییەکەی پاریس

یاریگا- یاریزانانی بارسێۆنا ئاسوودەن بە بڕیارێکی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەکەیان دوای شکستە قورسەکە بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە ژووری خۆگۆڕینی بارسا بێ هیواییەکی زۆری پێوه دیار بووە دوای ئەو یارییە و، وا دەرکەوتووە کە هیواکانی بلاوگرانا لەم وەرزە بە بادا چووە. له نێویشیاندا، بە دیاریکراوی لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەکە بەتایبەت لەو کاتەی کە تۆقە و ماڵئاوایی دوای یارییەکەی لەگەڵ  هاونیشتیمانی له پی ئێس جی، ئیکاردی و پاریدێس و پۆچێتینۆ کردووە.

ئەو ڕۆژنامە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ڕۆناڵد کومان بۆ ئەوەی یاریزانەکانی لە کەشوهەوای تۆپی پێ داببڕێنێ، بڕیاری داوە دوو ڕۆژ پشوویان پێ بدات، ئەو بڕیارەش دڵخوازی کوڕانی کومان بووە و پێی ئاسووده بوونە.

یارییەکە کە لەنێو کامپ نو بەڕێوە چوو، بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە سوودی یانەی میوان کۆتایی هات و، یاری گەڕانەوەی قۆناغەکە لە نێو خاکی پاریس چارەنووسەکە یەکلایی دەکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button