ئیتاڵیاگرنگترین

كاسانۆ بۆ كریستیانۆ: تەنها بۆ خۆی دەژی

یاریگا-

ئەنتۆنیۆ كاسانۆی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هێرشدەكاتە سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

یوڤێنتوس تووشی شكست هات بەرامبەر پۆرتۆ لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

كاسانۆ لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی: من هەمیشە وتوومە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیاردەیە ، ڕەنگە ملیارێك گۆڵی تۆمار كردبێت ، بەڵام كێشەی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی ئەندریا پێرلۆ هەیە.

هەروەها ووتیشی: ئەو هەمیشە خۆپەرست دەردەكەوێت ئەو گرنگی نیە بۆی ئەگەر كەسانی دیكە گۆڵ تۆمار بكەن ، تەنها بۆ تۆماركردنی گۆڵی خۆی دەژی ، ئەو بۆ تۆپی پێ ناژی تەنها بۆ خۆی دەژی.

بەردەوام بوو ووتیشی: ئەگەر چاڤی یان ئینێستا یان یان مۆدریچ و كرۆس لە دوایەوە دانێیت ئەوا 50 گۆڵ تۆمار دەكات ، بەڵام بیرۆكەكان لە یوڤێنتوس جیاوازن ، شێوازێكی نوێی یاریكردنیان هەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: با ڕاستگۆ بین بەرامبەر ئەوەی كریستیانۆ كێشەی لەگەڵ یوڤێنتوس هەیە ، بەسەرچوونی ساڵەكانی تەمەن كاریگەری لەسەر هەمووان هەیە ، تەنانەت كریستیانۆش.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button