ئه‌وروپائیسپانیا

میسی 18 رۆژی دیکە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەم زووانە چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوسیویەتی، چاوەڕێ دەکرێت گۆڵکارەکەی بلاوگرانا دوای یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان کە بریارە 18 رۆژی داهاتوو بکرێت، داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە و ئەگەر یانەکەی بدۆڕێت، ئەوا ئەگەرێکی زۆر هەیە یانەکەی جێبێڵێت.

بارسێلۆنا 10ـی مانگی داهاتوو لە کاتێکدا لە یاریی گەڕانەوە دەبێتە میوانی سانجێرمان، لە یاریی چوون بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ دۆڕاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button