ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا ستایشی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ستایشی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی دەکات.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی ستیزن بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت گووت ” سیلڤا یەکێکە لەو یاریزانانەی هەموو راهێنەرێک هیوای بۆ دەخوازێت، بۆیە دایک و باوکی ئەو یاریزانە دەبێت شانازی بە کوڕەکەیان بکەن. بێرناردۆ ئەو کاتەی دوو ساڵ لەسەر یەک بوینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بێ وێنە بوو و ئێستاش گەڕاوەتەوە سەر ئەو ئاستەی “.

بێرناردۆ سیلڤا لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لەگەڵ یانەکەی بەشداری 28 یاریی کردووە، چوار گۆڵ و چوار ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button