چامپیۆنزلیگ

هالاند ژمارەیەكی پێوانەیی لە چامپیۆنسلیگ تۆماركرد

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد.

بروسیا دۆرتمۆند توانی لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە یانەی سێڤییا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكە بباتەوە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆی سێ گۆڵەكەی بروسیا دۆرتمۆند هالاند توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هێرشبەرە نەرویجیەكە یەكەم یاریزانە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بتوانێت لە 13 یاری سەرەتایی خۆیدا لە 17 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button