چامپیۆنزلیگ

سەرۆكی پاریس: شانازی دەكەین بەوەی مباپێ پێشكەشی كرد لە كامپ نۆو

یاریگا-

ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئاستی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بارسێلۆنا پێشكەشی كرد.

پاریس توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بارسێلۆنا بباتەوە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای كامپ نۆو.

لە دوای یاریەكە خلێفی بۆ كەناڵی “PSG TV ” ووتی: یاریزانەكان یاریەكی نایابیان پێشكەش كرد ، ڕاهێنەر و دەستەی ڕاهێنەران بە شێوەیەكیباش خۆیان بۆ ئەم یاریە ئامادە كردبوو ، ئێمە دڵخۆشین ، بەلام هێشتا 90 خولەك ماوە.

هەروەها ووتیشی: لە داهاتوودا یاری زۆرمان لە پێشە هاوشێوەی یاری كۆتایی ، دەبێت زیار ئاگادا بین.

سەبارەت بە ئاستی مباپێ ووتی: من دڵخۆشم بە سێ گۆڵەكەی مباپێ ، ئەوە دەستكەوتێكی مێژوویە بۆ خۆی ویانەكە ، ئێمە هەموومان شانازی پێوە دەكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button