ئینگلتەرا

لیڤەرپول لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەواڵێكی گرنگ ڕادەگەیەنێت

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیكە لە دەركردنی بەیاننامەیەكی فەرمی لە ماڵپەڕی فەڕمی یانەكەیانەوە ، سەبارەت بە ڕووداوێكی گرنگ و گەورە لە بارەی داهاتووی یانەكە.

لە ماوەی ڕابردوودا لیڤەرپول تووشی قەیرانی خراپی ئەنجامی پریمەرلیگ بووە و بە جۆرێك لە كۆتا سێ یاری پریمەرلیگ هیچ بردنەوەیەكی بەدەست نەهێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان لیڤەرپول لە قۆناغێكی هەستیاردایە و دەیەوێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵێكی گرنگ ئاشكرا بكات.

ئاستی ئەم دواییانەی ڕێدز بووەتە هۆی ئەوەی كلۆپ دان بەوەدا بنێ كە لەم وەرزەدا لە دەرەوەی كێبڕكێی پریمەرلیگن.

هەروەها چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كلۆپ دەست لە كار بكێشێتەوە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی لیڤەرپول ، بەتایبەت لەژێر ئەو بارودۆخە خراپەی دوای مردنی دایكی تووشی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button