ئیسپانیا

میسی ژمارەیەكی چاڤی یەكسان كردەوە

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ژمارەیەكی مێژوویی چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەكەی یەكسان كردەوە.

میسی بەشداری یاریەكەی بەرامبەر ئالاڤێس كرد و یاریەكەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی بلاوگرانا كۆتایی هات و لیۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بە پێی تۆڕی  ” ئۆپتا” كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان میسی ژمارەكەی چاڤی هێرناندێزی یەكسان كردەوە وەك زۆرترین یاریزان بەشداری یاریەكانی بارسێلۆنای كردبێت لە خولی ئیسپانی بە 505 یاری.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button