ئینگلتەرا

ڤیدیۆ- كلۆپ بە گریانەوە: بەڵێ نازناوی خولی ئینگلیزیمان لەدەستدا

یاریگا-

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ، دانی بەوەدا نا كە لە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگی ئەم وەرزە كراونەتە دەرەوە.

لیستەر سیتی لە یاریگای كینگ پاوەری تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولەكەی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی پریمەرلیگ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە لە وەڵامی پرسیارێكدا كە لێیكرا دەربارەی ئەوەی ئایا لە كێبڕكێی بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ دەركراون؟

لە وەڵامدا ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە بە گریانەوە ووتی: ” بەڵێ ، باوەڕ ناكەم ، بەڵام بەڵێ”

هەروەها ووتیشی: ئێمە ساویلكە نین بۆیە بیر لە نازناوەكە ناكاینەوە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ ڕێدز لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button