چامپیۆنزلیگفیلم و دیکۆمێنتاری

زانیاری نوێ خرایە ڕوو لە بارەی پێاکانەکەی نێیمار

یاریگا- سەرچاوەکان لە فەڕەنساوە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکەن لەسەر پێکانەکەی نێیمار و بەشداری کردنی بەرامبەر بارسێلۆنا.

بە گوێرەی هەواڵێکی لیکیپی فەڕەنسی کە زۆرێک له میدیا ئەورووپییەکانیتریش پشتیان بە هەواڵەکەی بیستووە، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە یاری شەوی ڕابردوودا ئەو پێکانەی بۆ دروست بووە لە ماسوولکەکانی بن ڕانیدایە، ئەوەش بەگوێرەی ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لە پاریس بۆی کراوە.

ئەوە سەرچاوەیە ڕوونی کردۆتەوە، کە جگە لەوەی نێیمار لە یاریی چوون بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێ بەشداری بکات، گومان دەکرێت یاریی گەڕانەوەش کە لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریی کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button