ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول دەبێت ١.٢ ملیۆن پاوەند قەرەبوو بدات

یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەلایەن دادگاوە فەرمانی پێکرا بڕی ١.٢ ملیۆن پاوەند بداتە فولهام.

لە کاتی گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت لە ساڵی ٢٠١٩دا، کێشە کەوتە نێوان لیڤەرپوول و فولهام، یانەی دووهەمیش کە لایەنی فرۆشیار بوو پرسەکەی بردە دادگا و داوای قەرەبووییەکی زۆری کرد، بەهۆی لیڤەرپوول رێزی رێککەوتنەکەی نەگرتووە و بڕە پارەی پێویستی پێنەداون.

سەرەنجام دادگا بڕیاریدا لیڤەرپوول ١.٢ ملیۆن قەرەبوو بداتە فولهام، وە ئەم بڕە پارەیە تاوەکو ٤ ملیۆن بەرز دەبێتەوە بەگوێرەی ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە.  هەروەها فولهام بڕی ٢٠٪ بڕە پارەی فرۆشتنەوەی لەلایەن لیڤەرپوول وەردەگرێت. لەگەڵ هەموو ئەمەشدا بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، فولهام ناڕازییە بە قەرەبووەکە و داوای زیاتر دەکات.

هارڤی تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵە و ئەم وەرزە بە خواستن لە بلاکبێرن بەسەر دەبات. ناوبراو لە ٢٢ یاری بەشداریکردووە و چوار گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button