ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
کەریم بێنزێما، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئامادەنیە هیچ بریارێک لەسەر داهاتووی بدات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، گۆڵکارەکەی مێرنگی لەم کاتەدا هیچ گرنگیەک بە داهاتووی خۆی نادات و، ئەوەی بیری لێدەکاتەوە تەمها یارییەکانی یانەکەیەتی، ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی باسکردووە ئەو یاریزانە تاوەکو پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی چاوەڕێ دەکات، ئەو کات ئەگەر زانی لە توانایدا هەیە یاریی بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە، بریار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

بێنزێما لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و چاوەڕێش دەکرێت ئەو کات گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button