ئیسپانیا

ڕاكیتیچ: هاندەرەكانمان دەبێت دڵخۆش بن بۆ ئەوەی پێشكەشمان كرد بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا- ئیڤان ڕاكیتیچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی سێڤییای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە بارسێلۆنا.

سێڤییا لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنا بباتەوە.

لە دوای یاریەكە ڕاكیتیچ ووتی: بارسێلۆنا یانەیەكە كە چەندین ئەستێرەیان هەیە ، یاری گەڕانەوەش ئاسان نابێت ، ئێمە یاریەكی بە كۆمەڵی نایابمان كرد ، لە كۆتاییدا ئەنجامێكی باشمان تۆمار كرد.

هەروەها ووتیشی: دەبێت هاندەرەكانمان چێژ لەو ئاست و ئەنجامە وەربگرن كە بەرامبەر بارسێلۆنا تۆمارمان كرد.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی 3ی ئازار بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button