ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی نێیمار

یاریگا
ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دوای یاریی شەوی رابردووی یانەکەی باسی لە پێکانەکەی نێیمار هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی شازادەکان گووتی ” پێویستە چاوەڕێ راپۆرتی پزیشکی بکەین، بۆ ئەوەی بزانین بارودۆخی نیمۆ چۆن دەبێت، ئێستا باس کردن لەسەر تەندروستیهیچ سودێکی نیە، ناتوانین بڵێین ئایا دەتوانێت بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات یاخود نا “.

پۆچێتینۆ سەبارەت بە کاردانەوەی هاندەرانی یانەکەی کە پێیانوایە سەرکێشی بە نێیمار کردووە گووتی ” پێش یارییەکە قسەم لەگەڵ کرد و هیچ کێشەیەکی نەبوو، بۆیە بە پێویستمان زانی بەشداری یارییەکە بکات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button