ئیتاڵیا

یەكەم كاردانەوەی كریستیانۆ دوای گەشتنیان بە یاری كۆتایی

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنیان بە یاری كۆتایی.

یوڤێنتوس خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا دوای ئەوەی لە یاری چوون توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە و لە یاری گەڕانەوە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

لە دوای یاریەكە كریستیانۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی كۆمەڵی یاریزانەكانی داناوە و نووسیوویەتی:

ئێمە یوڤێنتوسین ، ئەوەیە ڕۆحیەت ، بەرەو یاری كۆتایی ”.

یوڤێنتوس لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا چاوەڕوانی براوەی نێوان ناپۆلی و ئەتلانتا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button