ئیسپانیا

زێدان: تا كۆتایی بۆ لالیگا شەڕ دەكەین

یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە گیتافی.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گیتافی بباتەوە لە میانەی یاریەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە زێدان ووتی: من دلخۆشم لەبەرئەوەی یاریەكی جوانمان كرد سەرەڕای ئەوەی زۆربەی یاریزانەكانمان پێكانیان هەیە.

هەروەها ووتیشی: پێنج خاڵ لە ئەتلەتیكۆوە دوورن ؟ ئێمە تەنها سەیری خۆمان و ئاستی خۆمان دەكەین ، تا كۆتایی دەجەنگین ، هێشتا خاڵی زۆر ماوە لە پێشمان.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button