بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

پاتۆ ئۆفەری لە سێ خولی جیاوازەوە ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- وا دیارە ئالیکساندەر پاتۆ چاوی لە ئۆفەری باشترە کاتێک دەستپێشخەریی لە یانەکانی سێ خولی جیاوازی ڕەتکردۆتەوە لە ماوەی ڕابردوودا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی abolaی پورتوگالی، ئەستێرەکەی پێشووتری بەرازیل یانەی ئەی سی میلان ئۆفەری گواستنەوەی بۆ خۆلی سعووودی ڕەت کردۆتەو. جگە لەوەش، ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات پاتۆ خولەکانی ئەمریکی و چینیشی ڕەت کردۆتەوە.

ئەو یاریزانە تەمەن 31 ساڵە، لە هاوینی ڕابردووەوە بێ یانەیە و ناوبەناوی وێستگەی داهاتووی بە یانەی جیاوازەوە دەبەسترێتەوە.

Back to top button