
یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بەو هیوایە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
گۆڵکارەکەی شازادەکان بە رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی گوتووە ” تاوەکو ئێستا 150 یاریم بۆ یانەکەم کردووە، ئەمەش شانازییەکی گەورەیە و هیوادارم زیاتر لەمەش یارییان بۆ بکەم و ناسناوی زیاتر و گەورەتر بەدەست بێنین “.
ئەم قسانەی مباپێ لە کاتێکدایە لەم چەند ساڵەی رابردوو دەنگۆیەکی بە هێز هەیە، دەیەوێت لە داهاتوو یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بکات.