ئه‌وروپا

كاسیاس بۆ میسی: جارێكی دیكە گۆڵم لێ ناكەیتەوە

یاریگا- ئیكەر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە گاڵتەوە وەڵامی لیۆنێل میسی دەداتەوە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە دوای شكاندنی ڕیكۆردەكەی پێلێ دیاری بۆ سەرجەم ئەو گۆڵپارێزانە نارد كە گۆڵی لێكردوون.

كاسیاس ئەمڕۆ دیاریەكەی میسی بەدەست گەشت و لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: وامزانی ئەو دیاریانە ناگاتە دەستی من.

هەروەها نووسیوویشیەتی: پیرۆزبایی لە میسی دەكەم بە بۆنەی گەشتنی بە گۆڵی ژمارە 644 ، بیرم دێت لە یاریەكدا گۆڵی ژمارە 264 و 265ت لێ كردم ،بەڵام جارێكی دیكە گۆڵم لێ ناكەیتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button