ئیسپانیا

ریڤاڵدۆ: کەسێکی نێو بارسێلۆنا بۆ ئاژاوەنانەوە گرێبەستەکەی مێسی ئاشکراکردووە

یاریگا-ریڤاڵدۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی بەڕازیل پێی وایە دەستێک لە پشت ئاشکرابوونی گرێبەستەکەی مێسی یەوەیە.

هەفتەی پێشوو، گرێبەستە خەیاڵیەکەی مێسی لەگەڵ بارسادا، باسی گەرمی رۆژنامەکان بوون. کاتێکیش سەبارەت بەو پرسە پرسیار لە رۆڤاڵدۆ کرا وتی “شتێکی باش نەبوو کە ئاشکرا کرا و زیانی بۆ هەردوولا هەبوو، بەڵام نابێت نرخی گرێبەستەکە سەیر بێت و دەبێت هەمیشە لە یادمان بێت مێسی چی بۆ بارسا کردووە. کەسێک بڕیاریداوە ئەو گرێبەستە ئاشکرا بکات کە لەنێوخۆی یانەکەدایە و مەبەستی ئەوە بووە ئاژاوە بنێتەوە و ناکۆکی لە ریزەکانیدا دروست ببێت، بە تایبەت لە کاتێکی ناهەمواری وەک ئێستادا”.

ریڤاڵدۆ ئەوەشی نەشاردەوە ئەگەری ئەوە زۆرە هاوینی داهاتوو، مێسی یانەکە جێبهێڵێت.

لە کاتێکدا بارسا بەدەست قەیرانێکی قوڵی داراییەوە دەناڵێنێت، هەفتەی رابردوو ئاشکرابوو لیۆ مێسی لە گرێبەستەکەی ئێستایدا بۆ چوارساڵ بە کۆی گشتی موچە و خەڵاتە دارییەکان بڕی ٥٥٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button