ئیسپانیا

ڕامۆس نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا ئەنجام دەدات

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زەبرێكی كوشندەی بەركەوت لە ماوەی ڕابردوودا ، سەبارەت بە ئامادەنەبوونی كاپتنی یەكەمی یانەكەی سێرجیۆ ڕامۆس.

لە یاری سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو سێرجیۆ ڕامۆس تووشی پێكان هات.

بە پێی هەواڵێكی ڕادیۆی ” كادینا كۆپی ” ئەمڕۆ شەممە بەرگریكارەكەی مێرینگی نەشتەرگەریەكی بەپەلەی بۆ دەكرێت لە ئەژنۆی چەپیدا.

وا چاوەڕوان دەكرێت یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەكە بۆ ماوەی 6 تا 7 هەفتە لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە ، بەوەش ناتوانێت لە یاری بەرامبەر ئەتلانتا لە چامپیۆنسلیگ بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button