ئه‌مریکا

پەیامێكی كاریگەری ڕۆناڵدۆ لە ڕۆژی لەدایك بوونیدا

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پەیامێكی كاریگەری لە ڕۆژی لەدایك بوونیدا بڵاو كردەوە.

ڕۆژی ڕابردوو ئەفسانە زیندووەكەی تۆپی پێ تەمەنی بوو بە 36 ساڵ.

بۆ ئەو مەبەستەش لە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی لەگەڵ خێزانەكەی بڵاو كردووەتەوە و نوسیویەتی:

” 36 ساڵ ، ئەوە شتێكی باوەڕ پێنەكراوە ، وەك ئەوە وایە هەموو شتێك دوێنێ دەستی پێكردبێت. بەڵام بەڕاستی ئەم گەشتە پڕە لە سەركێشی و چیرۆك كە دەبێت لە یادم بێت: یەكەم تۆپەكەم ، یەكەم یانە ، یەكەم گۆڵم ، كات بە خێرایی دەڕوات “.

ئەستێرە پورتوگالیەكە لە درێژەی پەیامەكەیدا ” لە كاتی ئاهەنگگێڕان بۆ 36 ساڵیم و 20 ساڵیم وەك یاریزانی تۆپی پێ ،بەداخم بۆ ئەوەی ناتوانم بەڵێنی 20 ساڵی دیكەتان پێبدەم. بەڵام ئەوەی دەتوانم ئەوەیە بەڵێنتان پێ دەدەم لە كاركردن بەردەوام دەبم بە ڕێژەی %100 ئاستی كەمتر لە من نابینن “.

لە كۆتایشدا دۆن نووسیوویەتی: ” لە مادێراوە بۆ لشبۆنە، لە لشبۆنەوە بۆ مانچێستەر، لەمانچستێرەوە بۆ مەدرید، لە مەدریدەوە بۆ تۆرینۆ. بەڵام لە پێش هەموو شتێكەوە لە قوڵایی دڵمەوە بۆ هەموو جیهان، هەموو توانام بەكارهێناوە ، هەرگیز نەگەڕاومەتەوە دواوە ، هەمیشە هەوڵم داوە باشترین ئاستم ببینن ، لە بەرامبەردا هەموو خۆشەویستیەكی خۆتان پێ بەخشیم ، بۆیە هەرگیز ناتوانم وەك پێوویست سوپاستان بكەم ، نەمدەتوانی ئەمانە هیچیان بەدەست بهێنم بە بێ ئێوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button