ئیسپانیا

زیدان: ئەگەر خەڵک دەیەوێت من واز بهێنم، ئەوا واز ناهێنم

یاریگا- زینەدین زیدان سوورە لەسەر ئەوەی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە سەرەڕای نالەباری بارودۆخی ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی ئەنجامی خراپەوە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی سبەینێ بەرامبەر ویسکا لە میانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی، ڕاهێنەرەکەی مێرەنگی گوتی: “نازانم لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات، بەڵام شایەنی ئەوەین ئەم وەرزە لەگەڵ ئەم پێکهاتەیەدا کۆتایی پێ بهێنین. قسە لەسەر زۆر شت دەکرێ، لە سەر گۆڕینی ڕاهێنەریش و شتی تریش. نازانم، من پیاوێکی بەبەختم. ئەگەر خەڵک دەخوازن من وازبهێنم، ئەوا واز ناهێنم و یاریزانەکانیش هەروا.”

زیزۆ ددانی بەوەشدا نا کە لە ئێستادا لە باشترین دۆخی ئاستی خۆیاندا نین و گوتی: “قسەی زۆر هەیە لەسەر دۆخە ناهەموارەکە. ڕاستە لە باشترین ئاستی خۆماندا نین بەڵام سوورین لەسەر ئەوەی بارودۆخەکە بگۆڕین.”

ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانییە بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای ڕکابەری پلەی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button