ئیتاڵیا

سەرۆکی نۆڤارا لەسەر گەندەڵی دەستی لەکارکێشایەوە

یاریگا-سەرۆکی یانەی نۆڤارای ئیتاڵی بە ٢٠٠ هەزار یۆرۆوە گیرا و دواتر دەستی لەکار کێشایەوە.

مارچێلۆ سیانی لە ٢٠١٩ ـەوە سەرۆکی یانەکەیە، لەلایەن پۆلیسەوە راگیرا لە خاڵێکی پشکنیندا و دەرکەوت ٢٠٠ هەزار یۆرۆی کاشی لەژێر سندووقێکی خواردندا شاردبووەوە، کاتێکیش داوای لێکرا روون کردنەوە بدات هیچ پاساوێکی گونجاوی پێنەبوو.

دواتر پارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیرا. یانەکەش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە یانەکەوە نەبووە بەڵام ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی سیانی دەست لەکار بکێشێتەوە.

نۆڤارا لە خولی پلە سێی ئیتاڵیا یاری دەکات و هاوشێوەی یانەکانی دیکەی ئەو وڵاتە تووشی قەیرانی دارایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button