ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ لە شكاندنی ڕیكۆردێكی دیكە نزیك دەبێتەوە

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە شكاندنی ڕیكۆردێكی دیكە لەگەل یوڤێنتوس نزیك دەبێتەوە.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕیكۆردێكی نوێ لەگەل خانمە پیرەكە بكات بە ناوی خۆیەوە.

ئەگەر بتوانێت لە 11یاری داهاتوودا 13 گۆڵ تۆمار بكات ، ئەوا دەبێتە خێراترین یاریزان بگاتە گۆڵی ژمارە 100 لە مێژووی یانەكەدا.

سیفۆری یاریزانی یوڤێنتوس لە ساڵەكانی 1957 تا 1965 یاری دەكرد بۆ ئەو یانەیە ، توانی لە 124 یاریدا 100 گۆڵ تۆمار بكات.

دۆن تا ئێستا توانیویەتی 87 گۆڵ تۆمار بكات لە 112 یاریدا بە درێسی یانەكەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button