ئیسپانیا

ئەگەری بەهێزە پیکی بۆ یارییەکەی پاریس بگەڕێتەوە

یاریگا- هاندەرانی بارسێلۆنا هەواڵی دڵخۆشکەریان پێگەشت سەبارەت بە گەڕانەوەی جێرارد پیکی بۆ پێکهاتەی یانەکەیان.

پیکی بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا، کە دواجار چارەنووسی گەیاندە نەشتەرگەریی، ماوەیەکە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە و باس لەوە دەکرا گەڕانەوەی بکەوێتە مانگی چواری ئەم ساڵ.

لە نوێترین دەنگوباسیدا، ڕۆژنامەی کادیناسێر بڵاوی کردۆتەوە کە لە ئەنجامی ئەو بەرنامە پزیشکییە تۆکمەی کە بۆ چاکبوونەوەی یاریزانەکە گیرابۆوە بەر، چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکەی 16ی ئەم مانگە بەرامبەر پاریس سان جێرمان بگەڕێتەوە و بۆ یاریی کردن، بەوپێەی بارۆدۆخی پێکانەکەی پێشڤەچوونی زۆری بەخۆوە دیوە.

Back to top button