یاریگا

چارەنووسی زیدان بەندە بە ئەنجامی ئەم یارییەوە

یاریگا- دەنگوباسی لەسەر کار لابردنیزینەدین زیدان هاتۆتە ئاراوە و، دوای شکستەکەیان بەرامبەر لیڤانتی و فراوانبوونی جیاوازییەکەیان لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید، دەنگۆیەکانی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بۆتە جێی باسی میدیای ئیسپانیی.

بە گوێرەی پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئەو وڵاتە، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید یارییەکەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر ئەتاڵەنتا کردۆتە سەنگی مەحەک بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی زیزۆ، بەوپێیەی تا ڕادەیەکی زۆر وەکو کۆتا بواری دەبینن بۆ بردنەوەی نازناوێک و کۆتایی نەهێنان بەم وەرزە بە دەستی سپی.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، لە باری دوورخستنەوەی زیدان، ڕاهێنەران ئالیگری و ناگلسمان بەهێزترین پاڵێۆراو دەبن بۆ جێگرتنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button