ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول لە کۆتا رۆژدا هەوڵی کاباک دەدات

یاریگا-یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت ئۆزان کاباکی بەرگریکاری شاڵکێ بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەیە و ریدز دەیەوێت هەوڵێکی نوێ بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە پاش شکستهێنانی هەوڵەکانی پێشووی.

بەگوێرەی دەیلی مەیڵ لیڤەرپوول دەیەوێت بەرامبەر ١.٥ ملیۆن پاوەند بە خواستن بیگوازێتەوە لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی ١٦ ملیۆن پاوەند. ناوبراو سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٣٥ ملیۆنە بەڵام رەنگە شاڵکێ رازی ببێتە بەهۆی قەیرانە داراییەکانی یانەکە.

هەفتەی رابردوو یانەی نیوکاسڵ زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی بەڵام سەرەنجام گفتوگۆکان نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button