ئه‌وروپائیسپانیا

ئەگەر ریال مەدرید جێنەهێڵێت، ئەوا دەبێت لە تیپی دووەم یاری بکات

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی موچە بەرزەکەی ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵت و بەرپرسانی یانەکەش هۆشداریان داوەتێ.

رۆژنامەی سانی بریتانی بڵاویکردۆتەوە سەرەرای ئەوەی زیدانی راهێنەری مێرنگی بە یاریزانە وێلزیەکەی یانەکەی گووتووە یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئامادە نیە ئەم کارە بکات، بۆیە بەرپرسانی یانەکە هەڕەشەی لێدەکەن ئەگەر ئەم کارە نەکات، ئەوا وەرزی داهاتوو ناچارە لە تیپی دووەمی یانەکەیان یاری بکات.

بەیل ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆ موچە لە ریال مەدرید وەردەگرێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە ئەم موچەیە لە دەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button