ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: جیرارد دیلۆفیو بووە موڵکی ئۆدێنزی

یاریگا-یانەی ئۆدێنزی ئیتاڵی بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی جیرارد دیلۆفیوی ژمارد و بەیەکجاری هێرشبەرە ئیسپانییەکەی گواستەوە.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا، بە خواستن لە واتفۆردەوە گوێزرابووەوە ئۆدێنزی لە هاوینی رابردوو. سەرەڕای ئەوەی تەنها لە ١٢ یاری ئەم وەرزەدا بەشداریکردووە و ١ گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام ئۆدێنزی بەرامبەر بە ١٧ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری گواستییەوە ریزەکانی.

جیرارد گرێبەستێکی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆکردووە تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ کە ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٣٠ ساڵ.

ئۆدێنزی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر سپیزیا لە پلەی ١٤هەمدایە بە ١٨ خاڵ لە ١٩ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button