ئینگلتەرا

شیفیلد یونایتد گاڵتە بە مانچێستەر یونایتد دەكات

یاریگا- یانەی شیفیلد یونایتد گاڵتە بە مانچێستەر یونایتد دەكات دوای بردنەوەیان لە خولی ئینگلیزی.

شیفیلد یونایتد توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی پریمەرلیگ.

لە پێش یاریەكە پەڕەی فەڕمی مانچێستەر بە زمانی عەرەبی لە تویتەر نووسیبووی: ” هەموو شتێك ئامادەیە بۆ نمایشەكەی ئەمشەو ” ، لە دوای یاریەكە پەڕەی فەڕمی شیفیلد بە زمانی عەرەبی وەڵامیان دەدەنەوە و نووسیویانە: ” هیوادارین چێژتان لە نمایشەكەی ئەمشەو وەرگرتبێت ”.

شایەنی باسە هەر بەوەوە نەوەستان و لە تویتێكی دیكەدا هیوایان خواستەوە كە هەموو ڕكابەرەكانیان وەك شەیتانە سورەكان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button