ئیتاڵیا

ئیریكسن دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی: جوانترین لێدانی ڕاستەوخۆ بوو جێبەجێم كردبێت

یاریگا- كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی دوای تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن بەرامبەر میلان.

ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە لە ئەی سی میلان بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی ئیتاڵیا ، دوای ئەوەی لە خولەكی 97 بە لێدانێكی ڕاستەوخۆی نایاب ئیریكسن گۆڵی دووەمی تۆماركرد ( دیمەنی گۆڵەكە ).

لە دوای یاریەكە ئیریكسن ووتی: ئەوە لێدانێكی ڕاستەوخۆی نایاب بوو بۆ من ، جوانترین لێدانی ڕاستەوخۆ بوو جێبەجێم كردبێت ، دەمانزانی یاریەكی سەخت دەبێت ، بەڵام لە كۆتاییدا دڵخۆشین بە گەشتنمان بە قۆناغی نیوەی كۆتایی.

هەروەها ووتیشی: ئەم گۆڵە پێشكەش دەكەم بە كچە تازە لەدایك بووەكەم و خێزانەكەم و تەواوی هاندەرەكانمان.

لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا ئینتەر میلان چاوەڕوانی براوەی نێوان یوڤێنتوس و سپال دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button