ئینگلتەرا

بەپەلە و بەفەرمی: چێڵسی شوێنگرەوەی لامپاردی دەستنیشانكرد

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی شوێنگرەوەی فرانك لامپاردی دەستنیشانكرد.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە دوێنێ فرانك لامپارد لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان یانە لەندەنیەكە تۆماس تۆخێلیان وەك ڕاهێنەری داهاتووی بلوز دەستنیشانكرد.

بەپێی بەیاننامەكەی چێلسی تۆخێل یەكەم ڕاهێنەری ئەڵمانیە ئەو ئەركە وەربگرێت و بۆ ماوەی سال و نیوێك گرێبەستی لەگەڵ یانەكە واژۆ كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button