ئیسپانیا

فەرمی: وادەی كۆتایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ڕاگەیەندرا

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی دیاریكرد.

كەمێك پێش ئێستا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بارسێلۆنا بەرواری 7ی مانگی ئازار دەستنیشانكرد كە هەلبژاردنەكانی سەرۆكایەتی تێدا بەڕێوە بچێت و لە 5ی هەمان مانگ بانگەشەی كاندیدەكان كۆتایی دێت.

وا بڕیار بوو لە 24ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچێت بەڵام لەبەر مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵبژاردنەكان دواخران.

شایەنی باسە هەریەك لە خوان لاپۆرتا و ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریسیا كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button