ئیسپانیا

لێدوانی پۆیۆل دوای پۆشینی درێسە نوێیەكەی بارسێلۆنا

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی درێسێكی نوێی كە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی كلاسیكۆ بلاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندنە فەرمیەكەیاندا كە ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا نمایشیكردووە درێسە نوێیەكەیان ئاشكرا كرد.

پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا لە تویتەر درێسە نوێیەكەیان بە ئامادەبوونی پۆیۆل نمایشكرد.

دوای نمایشیكردنی درێسەكە پۆیۆل ووتی: ئەگەر پێوویستت بە هۆكار هەیە بۆ ئەوەی لە كاتە سەختەكاندا هەموو شتێك پێشكەش بكەیت ، ئەوا لە دەرەوە بۆی مەگەڕێ ئەوە لە ناو هەریەكێك لە ئێمەدەیە.

هەروەها بەرگریكارەكەی پێشووی بلاوگرانا ناسراو بە دڵی شێر لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: من گەڕامەوە ، بژی بارسا.

وا چاوەڕوان دەكرێت یەكەم دەركەووتنی بارسێلۆنا بەو درێسەوە لە كلاسیكۆدا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button